فۆرمی دوو پرۆژەی نیشتەجێبون بەسەر فەرمانبەرانی گەرمیاندا دابەشدەكرێت

12/09/2019
نەوا-لاڤە كوردە 
لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوەوە فۆرمی دوو پرۆژەی نیشتەجێبون بەسەر فەرمانبەرانی گەرمیاندا دابەشدەكرێت.
لەوبارەیەوە رزگار وەهاب ئەحمەد سەرپەرشتیاری دابەشكردنی فۆرمی نیشتەجێبونی فەرمانبەرانی گەرمیان لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی "شەقام"ی رادیۆ نەوادا ئاماژەی بە دوو پرۆژەكە دا و وتی "یەكێكیان لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلارە بە ناوی گاردینا ئەوی دیكەشیان بۆ فەرمانبەرانی قەزای كەلارە بە ناوی سەگرمە".
دەربارەی ژمارەی یەكەكانیش وتی "پرۆژەی سەگرمە دوو هەزار و 189 خانوو لەگەڵ 800 شوقەیە، پرۆژەكەی گاردیناش 357 یەكەی نیشتەجێبونە".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group