گەرمیان.. بەهۆی وەرگەڕانی جێب وازێك 12 كەس برینداربون

18/09/2019

نەوا
بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە گەرمیان، 12 كەس برینداربون و سەرجەمیان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار.

راگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕ لەسەر رێگای كەلار-جەلەولا، نزیك ناحیەی كوڵەجۆ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری جێب واز، كە بەئاراستەی ناحیەی جەلەلا رۆیشتوە، 12 كەس برینداربون.


ئاماژە بەوەشكراوە، بریندارەكان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستیپێكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group