هاوار نیوز: سەرباری ئاگربەست هێرشەكانی توركیا بەردەوامن

18/10/2019

نەوا
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست هێرشەكانی توركیا و گروپە سورییەكانی هاوپەیمانی بۆ سەر شاری سەرێكانی بەردەوامن.
بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە سوپای توركیا و چەكدارە سورییەكانی هاوپەیمانی بەردەوامن لە هێرشەكانیان بۆ سەر شەڕڤانانی هەسەدە و هاوڵاتیانی مەدەنی لە سەرێكانی، تایبەتیش نەخۆشخانەی شارەكەیان كردۆتە ئامانج.
هەر بەگوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەكانی توركیا و گروپە سوریەكان بەپێیچەوانەی بڕگەكانی ئاگربەست خۆیان بۆ چوونەناو سەرێكانی و گوندەكانی دەورەبەری ئامادەدەكەن.
شەوێ پێنج شەممە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی توركیا رایگەیاند، هێرشەكان بۆ سەر باكوری سوریا بۆ ماوەی 5 رۆژ رادەگیرێن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group