نه‌وا
قوسه‌ى سوهه‌یل وه‌زیرى خوێندنى باڵاى عیراق ده‌نگۆى جیاكردنه‌وه‌ى خوێندكارى كوڕ و كچ له‌زانكۆكاندا ره‌تكرده‌وه‌و ته‌ئكیدى كردوه ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه و ئامانج لێى دروستكردنى ئاژاوه‌یه پێش ده‌ستپێكردنى وه‌رزى نوێى خوێندن.
قوسه‌ى سوهه‌یل له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و پروپاگه‌ندانه‌ى ده‌رباره‌ى جیاكردنه‌وه‌ى خوێندكارانى كوڕ و كچ له زانكۆكاندا بڵاوبوه‌ته‌وه ئامانج لێى دروستكردنى پشێوی و ئاژاوه‌یه له‌ناو زانكۆكاندا به‌تایبه‌تى له ئێستادا، كه سه‌رقاڵى پێشوازیكردنن له خوێندكاران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و ده‌نگۆیانه ناڕاستن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه.
وه‌زیرى خوێندنى باڵا رونیكردوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنى ساڵى نوێى خوێندن گیراوه‌ته‌به‌ر.