نه‌وا
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "به‌ره‌وپێشچون له گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بون، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی ماوه‌ی رابردو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گفتوگۆكان هه‌بوه". ئاشكراشیكرد، زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌س له رۆژئاوای كوردستانه‌وه روویان له هه‌رێم كردوه.
سه‌فین دزه‌یی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌ره‌وپێشچونی باش هه‌بو له گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانی ماوه‌ی رابردو كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گفتوگۆكان هه‌بوه، به‌وپێیه‌ی پێده‌چێت حكومه‌تی عیراق نه‌توانێت له‌یه‌ككاتدا ته‌ركیز له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسێ بكات و ئه‌وله‌ویه‌تی به‌غدا گۆڕا بۆ خۆپیشاندانه‌كان.
سه‌فین دزه‌یی له‌باره‌ی ژماره‌ی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرایكرد، زیاتر له 5 هه‌زار كه‌س له رۆژئاواوه ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و هه‌رێمیش به باشترین شێوه پێشوازییان لێده‌كات.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باسیشی له راگرتنی كاره‌كانی كۆمپانیای روسنه‌فتی روسی كرد له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمدا و وتی "كاركردنی روسنه‌فت به كاتی راگیراوه و له‌داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بن".