عیراق.. لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنى قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى 16 ساڵى رابردوو پێكده‌هێنرێت

22/10/2019 عێراق

نه‌وا
لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنى قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى 16 ساڵى رابردوى عیراق پێكهێنا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌یسه‌م جبورى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عیراق نوسراوێكى ئاراسته‌ى لیژنه‌كه‌ى كردوه‌ و تێیدا هاتوه‌ "لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنى قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى و به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌ت و سامانى عیراق له‌ساڵى 2003ه‌وه‌ پێكده‌هێنرێت".
لیژنه‌كه‌، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌یسه‌م جبورى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتاران (فالح سارى، هۆشیار عه‌بدوڵڵا، فه‌یسه‌ڵ عیساوى و عه‌بدولهادى سه‌عداوى) ئه‌ندام ده‌بن تێیدا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group