كارەبای سلێمانی مژدەی باشتربونی كارەبا دەدات

22/10/2019

نەوا-رۆژیار سیروان-سلێمانی 


لەگەڵ دەستپێكی وەرزی زستان خواست لەسەر كارەبا زیاتر دەبێت و بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانیش رایگەیاند، چاوەڕوان دەكەن ئەمساڵ بارودۆخەكە باشتربێت، چونكە ئاستی بەرهەمهێنان زیاتر بوە.
سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆی نەوا وتی "بارودۆخی كارەبا چاوەڕوان نەكراوە، بەپێی ساڵەكانی پێشوو خواست لەسەر كارەبا روو لە زیادبون دەكات، بەڵام خۆشبەختانە بەرهەمهێنانی كارەبامان زیاتركردوە".
وتیشی "چاوەڕوان دەكەین ئەمساڵ بارودۆخی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی لەچاو ساڵانی رابردو باشتر بێت".
سەبارەت بە دانانی پێوەری زیرەكیش، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، لە هەموو پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست بەدانانی كراوە بەتایبەت سلێمانی و دهۆك و شانبەشانی یەك زۆر بە خێرایی دەڕوات، بەپێی ئەو پلانەی دانراوە پێویستە لە ماوەی ساڵێك و شەش مانگدا ئەو پرۆژەیە تەواو ببێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group