نه‌وا
سدقی ئامێدی بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، پاره بۆ ئه‌نجامدانی 181 پڕۆژه‌ی رێگاوبان ته‌رخانكراوه و پێویسته تا رۆژی 15-12-2019 ته‌واوبكرێن، هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێكیش كه‌مته‌رخه‌م بێت، سزاده‌درێت.
سدقی ئامێدی به‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى وتوه "شه‌و و رۆژ كارده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه پێش هاتنی وه‌رزی سه‌رما ته‌واوبكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو به‌ڵێنده‌ران ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه ده‌بێت ته‌واویان بكه‌ن به مه‌رجێك كه‌شوهه‌وا له‌باربێت و باران نه‌بارێت، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا ئاسته‌نگمان بۆ دروستده‌كات.
وتیشی "هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك كاره‌كانی خۆی له‌واده‌ی دیاریكراودا ته‌واونه‌كات، سزاده‌درێت و پڕۆژه‌كه‌ی لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌درێته به‌ڵێنده‌رێكی دیكه تا ته‌واوی بكات".
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، زۆرینه‌ی پڕۆژه‌كان ته‌واوبون ته‌نها به‌شێكیان نه‌بێت، كه ئه‌وانیش له كاتی خۆیاندا ته‌واو ده‌كرێن.