150 كۆمپانیای 11 وڵات بۆ پێشانگای كشتوكاڵی دێنە هەولێر

20/11/2019

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە 20-11-2019 لە شاری هەولێر 21ەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەروبوم و ئامێرەكانی كشتوكاڵی كرایەوە و تێیدا زیاتر لە 150 كۆمپانیای 11 وڵاتی جیاواز بەشدارن.
لەبارەی پێشانگاكەوە سۆران قادر بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ رادیۆ نەوا وتی "پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ بەروبوم و ئامێرەكانی كشتوكاڵی لە هەولێر، 21ەمین پێشانگای نێودەوڵەتییە، كە لەمساڵدا دەكرێتەوە".
دەشڵێت "لەپێشانگاكەدا زیاتر لە 150 كۆمپانیای 11 وڵاتی جیاواز بەشدارن، 35 كۆمپانیای هەرێمی كوردستان و نزیكەی 70 كۆمپانیای توركی بەشدارن، كۆمپانیاكانی دیكەش لە هەریەك لە وڵاتانی، عیراق، توركیا، روسیا، هۆڵەندا، مۆڵدۆڤیا، ئیتاڵیا، ئێران، میسر، بەلجیكا، ئازەربایجان و جەزائیرەوە بەشدارن". 
ئەوەشی خستەڕو، پێشانگاكە ماوەی چوار رۆژ دەخایەنێت، كردنەوەی ئەو پێشانگایانە، كاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەبێت لەنێوان هەرێم و وڵاتاندا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group