نه‌وا
دواى ئه‌وه‌ى دوو تۆمه‌تبار چه‌ند ته‌نكیه‌كى ئاو له‌گۆڕستانێكى شارى هه‌ولێر ده‌دزن، هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاویكردوه‌ته‌وه، دوای زانینی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی راستی به‌بونی دیارده‌یه‌كی دزیكردن له گۆڕستانی (كارگه‌ی قیڕ)، هێزه‌كانیان ده‌ستیانكردوه به به‌دواداچون و دوای وه‌رگرتنی زانیاری و پشتبه‌ستن به كامێرای چاودێری، توانرا ناسنامه‌ی دوو تۆمه‌تبار ئاشكرابكرێت و ده‌ستگیربكرێن، كه ته‌مه‌نیان 18 و 21 ساڵه و دوای ده‌ستگیركردنیان دانیانناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا، كه 12 تانكی ئاویان له گۆڕستانه‌كه‌دا دزیوه.
پۆلیسى هه‌ولێر رونیشیكردوه‌ته‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ هه‌ردوو تۆمه‌تبار كراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌ر به‌ندكراون.