نه‌وا-رۆژیار سیروان-سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی ره‌نگی شریت و لۆگۆی ته‌كسیه‌كانی سلێمانی دیاری كرد و ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه، ته‌نها مۆڵه‌تی شه‌ش مانگ دراوه به شۆفێره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی كاروباره‌كانیان له‌پاش ئه‌و واده‌یه رێگایان پێ‌نادرێت كاری ته‌كسی بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرۆژه‌كه‌یان سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی به‌رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی رێكخستنی كاری ته‌كسی له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی، له شاری سلێمانی-یش بڕیاریان داوه شریت و لۆگۆ بۆ ته‌كسی گه‌ڕۆك و هێڵه‌كانی گواستنه‌وه دابنێن، شریت و لۆگۆی ره‌نگی شین بۆ ته‌كسی گه‌ڕۆك و ره‌نگی قاوه‌یی بۆ هێڵه‌كانی گواستنه‌وه دانراون.
وتیشی "ته‌نها له‌شاری سلێمانی 27 هه‌زار ته‌كسیمان هه‌یه، كه هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین ئه‌و ته‌كسیانه‌ی تابلۆكانیان هه‌ولێرو دهۆكه لۆگۆی كاركردنیان پێ‌نادرێت و ده‌بێت له پارێزگاكه‌ی خۆیان كاربكه‌ن، ماوه‌ی وه‌رگرتنی شریت و لۆگۆش ته‌نها شه‌ش مانگ دانراوه دوای ئه‌و واده‌یه لۆگۆ به‌كه‌س نادرێت و بێبه‌ش ده‌بن له كاری شۆفێریكردن، سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه له‌لای ئێمه‌وه فۆرمێكیان پێده‌درێت، كه به‌شێكی په‌یوه‌سته به زانیاری كه‌سێتی له‌سه‌ر خاوه‌ن ته‌كسیه‌كه و دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆوه سه‌یری كارتی بایۆمه‌تری ده‌كرێت هه‌ر كه‌سێك فه‌رمانبه‌ر یان كارمه‌ندی هێزی ناوخۆ بێت و موچه‌ی هه‌بێت رێگای پێ‌نادرێت كاربكات پاشان له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانییه‌وه زانیاری له‌سه‌ر رابردوی كه‌سه‌كه وه‌رده‌گیرێت بۆ دڵنیابون له‌كه‌سێتی شۆفێری ته‌كسیه‌كه، له كۆتاییدا كارتی كاركردنی بۆ ده‌رده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه ئامانج له‌و كاره بۆ ئه‌وه‌یه لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌مبكرێته‌وه و هه‌لی كار بۆ ئه‌و كه‌سانه دابین بكرێت، كه ته‌نها سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی كاری ته‌كسییه. سه‌باره‌ت به تێچوی پرۆژه‌كه‌ش سدیق محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی وتی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ی سلێمانی بڕی 12 هه‌زار دینار له شۆفێر وه‌رده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی كارتی كاركردن و ساڵانه پێویسته ئه‌م كارته نوێ بكرێته‌وه پاشان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه به‌رانبه‌ر به‌پێدانی شریت و لۆگۆ بڕی 18 هه‌زار و 750 دیناریان لێوه‌رده‌گیرێت".
به‌رێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی سلێمانی رونیشیكرده‌وه، له‌تازه‌ترین پرۆژه‌یاندا هه‌وڵده‌ده‌ن شوێن دۆزه‌ره‌وه GPS له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كان جێگیربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی سه‌رنشین ئاگاداری هه‌موو جوڵه‌یه‌كی ئه‌و ئۆتۆمبێله بێت بۆ كوێ ده‌ڕوات، له سێ شوێنی جیاوازیش ژماره‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و ژماره‌ی هێڵی گه‌رم له‌ناو ئۆتۆمبێلی ته‌كسیه‌كان داده‌نرێت بۆئه‌وه‌ی سه‌رنشین بتوانێت به‌هۆى بێزاركردن له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه سكاڵا تۆماربكات و فریای بكه‌ون له هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا.