نه‌وا-لاڤه كورده
وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، نزیكه‌ی 900 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن و ئه‌و لۆده‌ی هه‌یه ئاساییه. به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی دوكان-یش ده‌ڵێت "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی لاینێكی رێگای دوكان-سلێمانی كۆتایی هاتوه".
رائید فازڵ حاجی وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "قه‌ره‌باڵغی شتێكی ئاساییه و هه‌ولێر كه پایته‌خته و نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س و ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی تێدایه و گواستنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ نییه، ئه‌وه واده‌كات هاووڵاتیان ئۆتۆمبێلی تاكه‌كه‌سی به‌كاربهێنن، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 900 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانن ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه‌ی له‌كاتی ده‌ستپێك و كۆتایی ده‌وامدا روده‌دات ئاساییه، ئێمه وه‌ك هاتوچۆ كارده‌كه‌ین، كه خنكان له شه‌قامه‌كاندا رونه‌دات".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا رائید به‌رهه‌م شێرزاد به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی دوكان وتی "رێگای دوكان–سلێمانی كه شا رێگایه و چه‌ندین قه‌زا و ناحیه و رێگای شاری دیكه‌ی له‌سه‌ره، وایكردوه لۆدی له‌سه‌ر دروستببێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو سایده و رێگایه‌كی سه‌لامه‌ته، 90%ی روداوه‌كانی هاتوچۆش پابه‌ندنه‌بونی شۆفێران و تیژڕه‌وییانه".
وتیشی "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی لاینێكی رێگای دوكان-سلێمانی ته‌واو بوه و شانه‌كانی چاككراوه و له‌كاتی كاركردن به‌رده‌وام شۆفێران ئاگاداركراونه‌ته‌وه و هیچ ئاسته‌نگیه‌ك دروستنه‌بوه".