نه‌وا-كاروان مه‌حمود
به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی له موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی عیراقه‌وه ره‌وشی ئه‌منی موسڵ رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و داعش به‌شێوازێكی نوێ خۆی رێكخستووه‌ته‌وه‌و هاووڵاتیان مه‌ترسییان هه‌یه.
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له موسڵ به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، دۆخی ئه‌منی موسڵ رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی هه‌یه، باسی له‌وه‌شكرد، به‌تایبه‌ت له‌دوای خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداو چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراق گۆڕانكاری له ره‌وشی ئه‌منی موسڵ رویداوه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشی سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن و به‌جورێكی دیكه خۆیان رێكخستووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، هاووڵاتیانی موسڵ له ئێستادا مه‌ترسییان هه‌یه جارێكی دیكه شه‌ڕ له موسڵ روبدات و داعش بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه.
سه‌عید مه‌موزینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌فته‌ی رابردوو له یه‌كێك له زیندانیه‌كان موسڵ ته‌قه كراوه‌و هه‌وڵی ئازادكردنی زیندانییه‌كان دراوه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی بوونی بۆشایی ئه‌منییه له پارێزگاكه.