نه‌وا
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌وهدی له‌سه‌ر داوای ناراسته‌وخۆی عه‌لی سیستانی رازی بوو به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ده‌ڵێت، بڕیار له نه‌جه‌فه‌وه ده‌رده‌چێت نه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه.
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه له به‌غدا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی دوای وتاری نوێژی هه‌ینی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه‌كانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی چووه ژێر باری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نوسیویه‌تی: مه‌رجه‌عیه‌تی دینی و ئاراسته جیاوازه‌كانی شیعه، ڕه‌وتی به‌ڕێوه‌برنی وڵات دیاری ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كه بڕیار له نه‌جه‌فه‌وه ده‌رده‌چێت، نه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه، هه‌روه‌ك پێشیوایه "حه‌وزه‌كان چوارچێوه‌ی حكومڕانی دیاری ده‌كه‌ن نه‌ك ده‌ستور".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌و بڕوایه‌دایه ئاڵۆزی نێوماڵی شیعه توندتر ده‌بێته‌وه و ناكۆكیه‌كان زیاتر ده‌بن و له ئه‌نجامدا سیسته‌می په‌رله‌مان به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت و به‌مه‌ش عێراق به‌ره‌و ناسه‌قامگیری زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.