حاكم شێخ لەتیف: كۆمسیۆنی نوێی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش سەر بە حزبەكان دەبێت

06/12/2019

نەوا
حاكم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشووی كورد لە پەرلەمانی عیراق پێی وایە كۆمسیۆنی داهاتوو بە هەمان شێوەی كۆمسیۆنەكەی پێشوو سەر بە حزبە عیراقیەكان و بە تەواوفوق دەبێت، چونكە دادوەرەكان بێلایەن نین.
لە بارەی دیاریكردنی دادوەرەكان بۆ كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان حاكم شێخ لەتیف روونكردنەوەیەكی بڵاو كردۆتەوە و ریگەیاندووە،"پەرلەمانی عێراق بەحیسابی خۆی كۆمسێۆن سەربەخۆ دەكات و دەڵێ: پێكدێن لەدادوەران و ڕاوێژكارانی ئەنجومەنی شورا و لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریەوە كاندید دەكرێن، بەمەش كۆمسێۆنەكە بە حیسابی ئەوان سەربەخۆو بێ لایەن دەبێت".
ئەو ئەندامەی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق پێشیوایە دادوەرەكان سەربەخۆ نین و ئەگەر دادگا سەربەخۆ بوایە لە بنەڕەتدا دۆخی عێراق بە ئێستا نەدەگەیشت.
رونیشیكردۆتەوە، ئەزمونی دوا هەڵبژاردنیش لەبەرچاوە كە دادوەران سەرپەرشتیان كرد و سەرەڕای ناڕەزایی زۆر بەڵام دەرەنجامەكان بەویستی حیزبەگەورەكان وەك خۆیان ھاتنەوە".
لە كۆتایدا حاكم شێخ لەتیف جەختدەكاتەوە كە دەشبینن "ئەو دوو دادوەرەی كە لەلایەن ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم دادەنرێن چۆن یەكێكیان پارتی دەبێت ئەوی تریش یەكێتی"، بۆیە خۆ ھەڵخەڵەتاندنە ئەوەی پێی وابێ ئەم كۆمسێۆنە دەتوانێ سەربەخۆیی و بێلایەنی و نەزاھەی ھەڵبژاردن بپارێزێ".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group