نه‌وا
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، بوددجه‌ی 2020 به بڕی نزیكه‌ی 48 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هه‌یه.
حه‌نین قه‌دۆ ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا باسی له‌وه‌كردووه، بودجه‌ی ساڵی داهاتوو له كاتی ده‌نگداندا به‌ره‌وڕووی كێشه ده‌بێته‌وه و له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا تێناپهڕێنریچت ئه‌گه‌ر پرسی كورتهێنان كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 48 ترلیۆن دینار چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
رونیشیكرده‌وه، قهرزهكهڵهكهبووهكان و چه‌ندین تێچووی قورسی تر و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان بڕه‌كه‌ی كه‌مكرابێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێی داهات بدۆزرێته‌وه تا پاڵپشتی بودجه‌ی گشتی بكرێت، كه بڕه‌كه‌ی به 150 ترلیۆن دینار خه‌مڵێنراوه.