نه‌وا
بڕیاره پڕۆژه‌یاسای چاكسازی ڕاده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و په‌رله‌مانتارێكی پارتیش دڵنیایی ده‌داته فه‌رمانبه‌ران، كه هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كی یاسایی نابڕدرێت و ته‌نیا ده‌رماڵه‌كان ڕێك ده‌خرێنه‌وه و ئه‌وه‌ی به نایاسایی ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت، ده‌رماڵه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت.
زانا مه‌لا خالید، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه: "ئه‌وه‌ی له‌نێو پڕۆژه‌یاسای چاكسازیدا هاتووه به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه و بڕینی ئه‌و دهرماڵهیهیه، كه به ناحه‌ق وه‌رده‌گیرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، با فه‌رمانبه‌ران دڵنیا بن، ده‌ستكاریی ده‌رماڵه‌یان ناكرێت، ئه‌وه‌ی به یاسا ڕێك خراوه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت: "له هه‌ندێ كه‌رتدا ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی هه‌یه، بۆ نموونه، له كه‌رتی كاره‌با و ته‌ندروستیدا، به‌داخه‌وه به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو كه‌رته‌كه ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسییان بۆ به‌ستراوه و هیچ كارێكی مه‌ترسیداریش ناكه‌ن."
زانا مه‌لا خالید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد: "مه‌به‌ست له پڕۆژه‌یاسای چاكسازی به‌رپاكردنی یه‌كسانی و چه‌سپاندنی عه‌داله‌ته له‌نێو حكوومه‌تدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، هه‌ر مووچه و ده‌رماڵه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت، ده‌ستی بۆ نابرێت، به‌ڵام كه هه‌نگاو به‌ره‌و یه‌كسانی ده‌نرێت، بێگومان هه‌ندێ كه‌س گله‌یی ده‌كه‌ن، بۆ نموونه، به‌هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی، 30%ی ده‌رماڵه‌ی مه‌ترسی بۆ كارمه‌ندێكی كاره‌با خه‌رج ده‌كرێت، ناكرێت فه‌رمانبه‌رێكی دیكه‌ی كاره‌با ئه‌و ده‌رماڵه‌یه بۆی خه‌رج بكرێت، كه كاری كاره‌با ناكات."