نه‌وا
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دورگه‌كانی بۆگانفیل، ده‌ركه‌وتوه 98%ی ده‌نگده‌ران پاڵشتی له سه‌ربه‌خۆیی و جیابونه‌وه‌یان ده‌كه‌ن له پاپوا نیو گینیا و ره‌نگه به‌منزیكانه ده‌وڵه‌ته نوێیه‌كه‌یان له‌دایك ببێت.
ریفراندۆمه‌كه، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی خایاند، دوو پرسیاری له‌خۆگرتبو، یه‌كه‌میان: ده‌سه‌ڵاتی زیاتری حوكمی زاتیت ده‌وێت؟ دووه‌میان: سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوت ده‌وێت؟.
به‌گوێره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ده‌ركه‌وتوه له 181 هه‌زار و 67 كه‌س، كه مافی ده‌نگدانیان هه‌بوه، 176 هه‌زار و 928 كه‌س، كه ده‌كاته 98%ی كۆی گشتی ده‌نگده‌ران، به‌ڵێ-یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كردوه.
له به‌رانبه‌ردا سێ هه‌زار و 43 كه‌س ده‌نگیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی زیاتری حوكمی زاتی داوه و هه‌زار و 96 ده‌نگیش پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
دورگه‌كانی بۆگانفیل سه‌ربه پاپوا نیو گینیان و له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه ره‌زامه‌ندی نیشان درابو بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانی پابه‌ندكه‌ر نین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جیهان چاوه‌ڕێی له‌دایكبونی ده‌وڵه‌تێكی نوێ ده‌كات.