نه‌وا-لاڤه كورده
ژنانی رۆژنامه‌نوس له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ره‌وه هه‌راسانده‌كرێن به تایبه‌ت له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه، كه به جۆرێكه گه‌یشتۆته هه‌راسانكردنی سێكسی، بۆ ده‌رخستنی رێژه‌ی هه‌راسانكردنه‌كه‌ش رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدان pdo، راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه.
سورێن ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی رێكخراوی خه‌ڵك بۆ گه‌شه‌پێدانpdo له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا وتی "به‌پێی راپرسییه‌كه، رێژه‌ی هه‌راسانكردنی سێكسی به‌رانبه‌ر ژنانی رۆژنامه‌نوس به‌رزه، چونكه له نزیكه‌ی 90 ژنی رۆژنامه‌نوسی به‌شدار له پرۆسه‌كه‌دا، ده‌ركه‌وتوه 90%یان روبه‌ڕوی هه‌راسانكردن بونه‌ته‌وه، هه‌راسانكردنه‌كه‌ش له رێگه‌ی كۆمێنت و ناردنی نامه‌یه، كه به دروستكردنی په‌یج و ئه‌كاونتی فه‌یك ئه‌نجامده‌درێت".
هه‌ر له به‌رنامه‌كه‌دا ئاڤان جاف رۆژنامه‌نوس و نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان له هه‌ولێر وتی "له هه‌رێم هیچ یاسایه‌ك نییه، كه رۆژنامه‌نوسانی ژن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پشتئه‌ستوربن پێی یاخود رێنماییه‌كی یاسایی نییه، كه‌واته بۆشایی یاسایی هه‌یه و ژنان له‌و روه‌وه ناتوانن سكاڵا به‌رزبكه‌نه‌وه، ئێمه له سه‌نته‌ری میترۆ له‌گه‌ڵ رێكخراوی ئای ئێم ئێس-ی دانیماركی له رابردودا كۆبونه‌وه‌مان كردوه و ره‌شنوسێك له‌وباره‌یه‌وه ئاماده ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتودا ژنانی رۆژنامه‌نوس بتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه سكاڵاكانیان بگه‌یه‌نن".