نه‌وا
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره‌ی 35ی كاری رۆژنامه‌گه‌ری كرده‌وه و رایگه‌یاند، شانازی به حكومه‌تێكه‌وه ده‌كات كه رۆژنامه‌نووسی به‌ندكراوی نه‌بێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئاماده بوونی وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی وسه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ، وشاره‌زاییانی بواری رۆژنامه‌گه‌ری،كۆبووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسای ژماره 35ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری و یاسای ده‌ستخستنی زانیاری كرده‌وه و داوایكرد له‌مه‌ودوا ده‌بێت هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی زیاتر هه‌بێت له‌نێوان دادگاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر له كوردستان هیچ رۆژنامه‌نووسێك ده‌ستگیر نه‌كرێت، چونكه له یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به ده‌ستگیركردن و زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسان نه‌دراوه.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: باوه‌ڕی ته‌واوی به ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی كاری رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌یه و شانازیش به حكومه‌تێكه‌وه ده‌كات كه هیچ رۆژنامه‌نووسێكی به‌ندكراوی نه‌بێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران داواشیكرد ئه‌و رێنماییه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ئاراسته‌ی دادگاكان كراوه كاراتر بكرێت و چیتر رێگه نه‌درێت هیچ رۆژنامه‌نووسێك له ده‌ره‌وه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.