سەرچاوەیەك: فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بارەگایەكی پەكەكەیان لە شنگال كردوە

15/01/2020

نەوا
بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی قەزای شنگالیان كرد و سەرچاوەیەكیش دەڵێت "بارەگایەكی پەكەكە كراوەتە ئامانج".
سەرچاوەیەكی ئاگادار، كە نەیویست ناوی بهێنرێت، بە رادیۆ نەوای راگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی بارەگایەكی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"یان لە قەزای شنگال كردوە، كە ئەندامەكانیان سەرقاڵی كۆبونەوە بون و كراونەتە ئامانج.
وتیشی "هەرچەندە بەهۆكاری ئەمنی رێنادرێت كەس نزیكی بارەگا بۆردومانكراوەكە بكەوێتەوە، بەڵام زانیارییەكان باس لەوەدەكەن، كە ژمارەیەك كەس بەهۆی بۆردومانەكەوە بونەتە قوربانی".
لەو چوارچێوەیەشدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، كە هێزێكی یەكینەكانی پاراستنی شنگال "یەپەشە" لە كۆمەڵگەی حەتین لە ناحیەی شیمال كراونەتە ئامانج و پێنج ئەندامیان كوژراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group