نه‌وا
محه‌مه‌د حه‌لبوسی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كاته‌وه‌و ره‌تیشیده‌كاته‌وه، هه‌وڵی دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ بۆ سوننه‌كان درابێت.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی هێزه عیراقیه‌كان ده‌كات له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، پابه‌ندن به‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هیچ نیازێكیان نییه بۆ دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ".
ئاشكراشیكردوه، له‌ئێستادا هیچ هه‌وڵ و پێشنیازێك به‌ئاراسته‌ی دروستكردنی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ نییه بۆ سوننه‌كان".
پێشتر ده‌نگۆیه‌ك بڵاو كرایه‌وه گوایه سه‌ركرده‌كانی سوننه له‌هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ له‌پارێزگاكانی ئه‌نبارو سه‌ڵاحه‌دین و باس له ئه‌نجامدانی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیش كرا له‌وباره‌یه‌وه.