نه‌وا
خۆپیشانده‌رانی نه‌جه‌ف ده‌رگای ژماریه‌كی زۆری فه‌رمانگه حكومییه‌كانیان له‌حیم كرد، تا رێگری له ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، باره‌گای كه‌تائیبی حزبوڵڵای عیراقیشیان سوتاند.
خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق به‌رده‌وامن، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ رێگریكردن له ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌وی رابردوو له شاری نه‌جه‌ف خۆپیشانده‌ران ده‌رگای ژماریه‌كی زۆری فه‌رمانگه حكومییه‌كانیان داخست و له‌حیمیان كرد تا به‌ته‌واوه‌تی رێگری له ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كیی فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان داخست و تایه‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سوتاند.
به‌شێك له خۆپیشانده‌رانیش هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای كه‌تائیبی حزبوڵڵای عیراق له نه‌جه‌ف و سوتاندیان.
هاوكات له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ش، خۆپیشانده‌ران هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه و فراوانتركردنی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تی فراوانیان ده‌ستپێكردووه بۆ رێگریكردن له ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران.