نه‌وا
كۆمپانیای بریتیش پێترۆلیۆمی به‌ریتانیا له كێڵگه‌نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك ده‌كشێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واوبوو.
له‌و باره‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری سێ سه‌رچاوه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، ، كۆمپانیای بریتش پێترۆڵیۆمی به‌ریتانی، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای نه‌وت و وزه‌ی به‌ریتانییه، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركووك كشاوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه به گوژمه‌ی 100 ملیۆن دۆلار واژۆ كرابوو، ته‌واو بوو.
رونیشیكردۆته‌وه، كه كۆمپانیا به‌ریتانیه‌كه هیچ رێككه‌وتنێكی نوێشی بۆ فراوانكردنی كێلگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و پارێزگایه نه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، مانگی رابردوو كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی راگه‌یاندبوو، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو بوو، سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی له كێڵگه‌ی نه‌وتی باكووری كه‌ركووك ده‌كشێنێته‌وه.