نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یڕه‌وی پیاده‌كردنی پیشه‌ی ژمێریاریی و وردبینی له هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد.
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی پیاده‌كردنی پیشه‌ی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی له هه‌رێمی كوردستان خرایه ڕوو كه تایبه‌ته به پیشه‌ی ژمێریاریی یاسایی كه كاری وردبینی له بودجه‌ی كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی باج.
له‌و باره‌وه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه پێویسته دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت به شێویه‌كی پیشه‌ییانه و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێنماییه‌كاندا وربینی ته‌واو له ژمێریارییه‌كانیاندا بكه‌ن به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له پێناو ئاسانكاریكردن له كاروباری باجدا .
وتیشی، پێویسته په‌یمانگای باڵای پێگه‌یاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی، بۆ پێگه‌یاندنیان به شێوازێكی ئه‌كادیمیانه و به پێی پێوه‌ره زانستییه‌كان.
دوای گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به كۆی ده‌نگ په‌سه‌ندی كرد.