بەغدا.. سێ فەرەنسی و عیراقییەك دیارنامێنن

25/01/2020 عێراق

نەوا
سێ هاوڵاتی فەرەنسی و عیراقیەك، كە لە رێكخراوێكی ناحكومی كار دەكەن، لە رۆژی دووشەممەی رابردوەوە لەشاری بەغدا دیارنەماون.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی لەهەواڵێكدا بڵاویكردوەتەوە، 3 هاوڵاتی فەرەنسی و عیراقیەك كە لە رێكخراوێكی ناحكومیی مەسیحی كار دەكەن لەشاری بەغدا دیارنەماون.
رونیشكراوەتەوە، ئەو سێ كەسە لە رۆژی دووشەممەی رابردوەوە لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی فەرەنسا  بێسەروشوێن بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی رونیشیكردوەتەوە، تائێستا هیچ كەس و لایەنێك داوای پارەی نەكردووە بۆ ئاوادكردنیان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group