نه‌وا
له هه‌رێمی میناس گه‌رایس كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی به‌ڕازیل، له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه به‌هۆی گه‌رده‌لوول و بارانی زۆر و لافاوه‌وه، ده‌یان كه‌س بونه‌ته قوربانی.
به‌پێی میدیاكانی به‌ڕازیل، به‌هۆی گه‌رده‌لول و باران و لافاوه‌وه، لان كه‌م 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 17 كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، به‌هۆی خراپی دۆخی كه‌شوهه‌واوه، 300 هه‌زار كه‌س به‌ناچاری ماڵه‌كانیان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها دۆخی خراپی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری له‌سه‌ر 30 شاری ئه‌و وڵاته داناوه.
له 25ی مانگی 1ی ساڵی رابڕدووش، به‌نداوی پاشماوه‌كانی مادده‌كانی كۆمپانیای ڤاله له هه‌رێمی میناس گه‌رایس ڕووخاو به ملیۆنان تۆن قوڕ بڵاو بووه‌وه‌و 211 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدابو و 95 كه‌سی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێن بوون.