نه‌وا-كاروان مه‌حمود
سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا باس له‌سه‌ردانی شاندی هه‌رێم ده‌كات و دڵنیاییش ده‌دات له‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێك جارێكی دیكه ده‌ست بۆ قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نابرێت.
فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، ئامانجی سه‌ردانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ رێگریكردن و گه‌یاندنی په‌یامی هاووڵاتیانی كورد دژی به‌رده‌وامی ته‌عریب كردن بوو له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و به‌تایبه‌ت پارێزگای كه‌ركوك.
باسی له‌وه‌شكرد، لای هه‌مووان روونه له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی و ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه هه‌وڵی ته‌عریب و داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌ستی پێكردووه‌و له ئێستادا سه‌رله‌نوێ به‌هه‌وڵی پارێزگای به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك به‌شێوه‌یه‌كی توندتر پرسه‌كه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له‌وناوچانه له كورده‌كان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ده‌درێته‌عه‌ره‌به هاورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ش شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و وه‌زیری داد‌و سه‌رۆك كۆماری عیراقمان كرد‌و سه‌رجه‌م نیگه‌رانییه‌كانمان گه‌یاندو داواكرا رێگری له‌و هه‌وڵانه بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پرسی به‌رده‌وامی ناردنی مووچه‌و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌و پرسه له‌م سه‌ردانه قسه‌و باسی له‌باره‌وه نه‌كراوه به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ینه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و مووچه خۆران جارێكی دیكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست نابرێت بۆ قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.