نه‌وا
به هۆی پابه‌ندنه‌بوونی ژماره‌یه‌ك زانكۆ به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خوێندن، په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون ده‌كات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێ، ئه‌و زانكۆیانه‌ی كرێ كه‌م ناكه‌نه‌وه، سزا ده‌درێن.
گوڵستان نهێلی په‌رله‌مانتاری پارتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنێ باڵا له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، پێشتر بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له قوتابخانه و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان دراوه، به‌ڵام دیاره بڕیاره‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه و به‌شێك له زانكۆ و قوتابخانه ئه‌هلییه‌كان پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خوێندنی ساڵانه‌ی قوتابیان نه‌بوونه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی په‌روه‌رده وتیشی، هه‌ر زانكۆیه‌ك پابه‌ند نه‌بێت به داشكاندنی نرخی كرێی خوێندن، سزای به‌دواوه‌یه و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.