نه‌وا
چه‌كدارانی داعش له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا مه‌ترسی له‌سه‌ر هاووڵاتیان دروستده‌كه‌ن و جگه له كوشتن و ته‌قینه‌وه خه‌ڵكیش ده‌ڕفێنن، به‌رپرسی ناوچه‌ی خه‌باتی سه‌ربه لقی 15ی خانه‌قینی پارتی-یش ده‌ڵێت "بۆشایی ئه‌منی له‌نێوان هه‌رێم و عیراق دروست بوه".
جه‌لیل ئیبراهیم به‌رپرسی ناوچه‌ی خه‌بات له لقی 15ی خانه‌قین له‌باره‌ی دۆخی ناوچه‌كانیانه‌وه بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "له سنوری ئێمه و حكومه‌تی فیدراڵ خه‌تی ته‌ماس هه‌یه وه‌ك ناوچه دابڕاوه‌كانی خانه‌قین، دوبز، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه، له‌و هێڵه بۆشایی ئه‌منی هه‌یه و داعش كۆنتڕۆڵی كردوه، له سنوری ئه‌وان رفاندن هه‌یه و له سنوری ئێمه زیاتر ته‌قینه‌وه و كوشتن هه‌یه و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوش ته‌قینه‌وه بوو له خانه‌قین، كه تێیدا دوو كه‌س شه‌هیدبون و 11ی دیكه‌ش برینداربون، كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بون".
وتیشی "ناتوانم بڵێم ئه‌وانه‌ی كاری رفاندن ده‌كه‌ن چه‌كداری داعشن یاخود خه‌ڵكن و كه‌سانی پله به‌رزو حكومه‌تیان له پشت بێت، چونكه رفاندنه‌كه له سنوری ئێمه نییه، به‌ڵام به‌هۆی بۆشاییه ئه‌منییه‌كه‌وه كوشتن و ته‌قینه‌وه به‌رده‌وامه".