نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ئاشكرایده‌كات، كورد پێی باشه خۆی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق دیاریبكات ئه‌گه‌ر ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆش بن، به‌ڵام محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی به‌وه رازی نه‌بوه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، له‌میانی به‌شدارییكردنی له گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆ نه‌وادا رایگه‌یاند، كورد داوای له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی كردوه خۆی وه‌زیره‌كانی دیاریبكات ئه‌گه‌ر ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆش بن، به‌ڵام راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق رازی نه‌بوه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی "كورد تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، بۆیه پێده‌چێت كێشه‌كانی كورد به‌و میكانیزمه‌ی عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی و دیاریكردنی وه‌زیره‌كان دیارییكردوه، كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كرێن، به‌ڵكو له‌بری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ساردوسڕیی لێبكه‌وێته‌وه و لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌كان زیاتر بكات".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا راشیگه‌یاند، شیعه به ناچاری به میكانیزمه‌كانی عه‌للاوی بۆ دیرایكردنی وه‌زیره‌كان رازی بون، به‌ڵام سوننه تێبینی هه‌یه.