نه‌وا
زیندانیانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی ئێران، سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی پشتیوانی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی هه‌ڵبژاردن، رایانگه‌یاندوه كه بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بوه‌ته خواستێكی گشتی.
17 زیندانی سیاسیی كورد له زیندانه‌كانی ئێران له‌وانه، زیندانی ئورمیه، زیندانی خۆی و زیندانی كاشمه‌ر به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش داوایان كردووه هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆت بكرێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی زیندانییه‌كان هاتووه، "كۆماری ئیسلامی له سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه گه‌یشتوه‌ته بنبه‌ست و قه‌یرانی ره‌وایه‌تیی رۆژ له‌دوای رۆژ قووڵتر ده‌بێته‌وه، جارێكی دیكه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا هانای بۆ خه‌ڵك هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو له بیر بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن، تا جارێكی دیكه ئه‌م كه‌شتییه تێكشكاوه بگه‌یه‌نێته كه‌ناراوێكی ئارام".
ئه‌و زیندانییانه وتویانه: "ده‌مانه‌وێت سێداره‌كان له بیر بكه‌ین و له شوێنی به‌خاك سپێدرانی له سێداره‌دراوه بێ كفنه‌كان نه‌پرسین، ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌كان له‌سه‌ر جه‌سته‌كانمان داپۆشین و به بزه‌وه بچینه سه‌ر سندوقه‌كان، خوێنه ڕژاوه‌كانی زستانی 2018 و پایزی 2019 و ناوی سه‌دان كۆڵبه‌ر كه بۆ نان گیانیان لێسه‌ندراوه، له‌بیر به‌رین".
له كۆتایی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی زیندانیانی سیاسی هاتووه، "بایكۆتی هه‌ڵبژاردن له ئێستادا بوه‌ته خواستێكی گشتی له سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا، ئێمه‌ش پشتگیریی ئه‌و ویسته گشتییه ده‌كه‌ین و وه‌ك رابردو هه‌ڵبژاردن بایكۆت ده‌كه‌ین".