نه‌وا
په‌یجی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو هاووڵاتی مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری ده‌مانچه‌دا.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، شه‌وی 21-1-2020 له‌نزیك ناحیه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی دوو هاووڵاتی له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا به‌كوژراوی دۆزرانه‌وه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس‌و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان كه‌شف و هێڵكاریی بۆ شوێنی روداوه‌كه كرا‌و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكردو به‌ڕیز دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ چه‌ند تۆمه‌تبارێك ده‌ركرد.
باس له‌وه‌شكراوه، رۆژی چوار شه‌ممه 19-2-2020 توانرا یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان له‌پێشه‌نگایه‌كی ئۆتۆمبێل له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د-ه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه ده‌ستگیر بكرێت‌و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ده‌مانچه‌یه‌كی جۆری كڵۆك كه به‌تۆمه‌تبار بووه.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار "ش. ب. ع" له‌دایكبوی 1984 دانیشتوی شاری سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی "406" له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه به‌رده‌وامه.