داواده‌كرێت له‌ بودجه‌ی له‌ناكاوی عیراق پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكرێت

03/03/2020 عێراق

نه‌وا-كاروان مه‌حمود 
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داوامانكردووه‌ له‌ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ بودجه‌ی له‌ناكاو بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا پشكی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت و به‌ڵیندراوه‌ هه‌ركات پشكی پارێزگاكان دیاركرا بۆ هه‌رێمی كوردستانیش ره‌وانه‌ بكرێت.
دالیا فه‌رهاد ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تا ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ رێوشوێنه‌كانی بۆ رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌كو پێویست نه‌گیراوه‌ته‌ به‌ر و ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت ده‌روازه‌ سنورییه‌كانیش وه‌كو پێویست هاتوچۆی تێدا رانه‌گیراوه‌و رێكاره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر گیرواته‌به‌ر.
له‌باره‌ی خه‌رجكردنی بودجه‌ی له‌ناكاو بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه‌ ئێستا له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان 27 حاڵه‌تی توشبووانی په‌تاكه‌ تۆمار كراوه‌ "5 حاڵه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان و 22 حاڵه‌تی دیكه‌ش له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق"، ئه‌ندامه‌كه‌ لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ له‌ په‌رله‌مانی عیراق وتی: "هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ خه‌جكردنی بودجه‌ بۆ چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ئێمه‌ش داوای پشكی هه‌رێمی كوردستانمان كردووه‌ له‌و پاره‌یه‌و پێیان راگه‌یاندووین هه‌ركات بۆ پارێزگاكان بودجه‌ی له‌ناو تایبه‌ت به‌ په‌تای كۆرۆنا خه‌رجكرا پشكی هه‌رێمی كوردستانیش دیاریده‌كرێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group