ئه‌مریكا.. تووشبوویه‌كی ته‌مه‌ن 104 ساڵ چاكبوه‌وه
05/04/2020 جیهان
نه‌وا
پیاوێكی ته‌مه‌ن 104 ساڵی ئه‌مریكی كه پێشتر له ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی چاكببوه‌وه، توانی به‌سه‌ر كۆرۆناشدا سه‌ربكه‌وێت.
ئه‌و پیاوه ناوی "بیل لابشیز"ه و له 5 ی ئاداردا ده‌ركه‌وتبوو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و خرابوه ژێر چاودێری پزیشكیه‌وه، له خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچووان له ویلایه‌تی ئۆریگۆن.
به‌وته‌ی پزیشكان باری ته‌ندروستی به هۆی كۆرۆناوه تێكنه‌چووه و تووشی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان نه‌بووه و دوای نزیكه‌ی مانگێك چاكبووه‌ته‌وه.
بیل لاپشیز ساڵی 1918 ش تووشی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی ببوو كه به‌هۆیه‌وه له نێوان 50 بۆ 100 ملیۆن كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهان مردبوون، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه، به‌ڵكوو له ساڵی 1946یش كه وه‌ك سه‌رباز به‌شداری له جه‌نگی دووه‌می جیهانیشدا كردبوو، له‌و شه‌ڕه‌ش رزگاری ببوو.
بیل به به‌ته‌مه‌نترین رزگاربووی كۆرۆنا داده‌نرێت، پێشتریش ژنێكی ته‌مه‌ن 103 ساڵ له چین و ژنێكی تری ته‌مه‌ن 103 ساڵ له ئێران و ژنێكی ته‌مه‌ن 102 ساڵ له ئیتالیا چاكببوونه‌وه.