واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی به‌شێك له‌ موچه‌خۆران راگه‌یه‌نرا

21/04/2020

نه‌وا
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، راگیراوانی سیاسی و گیراوانی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال، ئه‌وانه‌ی كه‌ پێشتر مینحه‌یان وه‌رگرتووه‌، بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگی 7ی 2019  رۆژی پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانی بانكه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان له‌ شاره‌كانیان بكه‌ن.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ ئاگادارییه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، "مینحه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ پێشتر وه‌رگرتووه‌ و به‌پێی یاسای ئیمتیازاتی زیندانیكراو و گیراوی سیاسی ژماره‌ 11ی ساڵی 2011 له‌ هه‌رێمی كوردستان، ماوه‌ی یاسایی 10 ساڵه‌كه‌یان ته‌واونه‌كردووه‌."
راشیگه‌یاندووه‌، بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی مانگی 7ی 2019 ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 23ی نیسانی 2020 كاتژمێر 8ی به‌یانی تاوه‌كو 12ی نیوه‌ڕۆ، سه‌ردانی بانكه‌كانی تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی مینحه‌كانیان بكه‌ن له‌ شاره‌كانیاندا."


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group