نه‌وا
رێكخراوى داعش له هێرشه‌كانى به‌رده‌وامه و له چه‌ند په‌لامارێكی جیاوازدا له پارێزگاى كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا دوو ئه‌ندامى سوپاى عیراق و چوار چه‌كداری حه‌شدى عه‌شایه‌رى كوژران، هه‌روه‌ها چه‌ند ئه‌ندامێكى دیكه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان برینداركراون.
ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له زارى سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) چه‌كدارانى داعش هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنینى حه‌شدى عه‌شایه‌رى له گوندی عه‌سریه له ناحیه‌ى تازه له باشورى كه‌ركوك، به‌هۆى هێرشه‌كه‌شه‌وه چوار ئه‌ندامى حه‌شده‌كه كوژراون، به‌ڵام به‌رپه‌رچى هێرشه‌كه دراوه‌ته‌وه و دواى برینداركردنى چه‌ند ئه‌ندامێكیان، ئه‌و چه‌كدارانه كشاونه‌ته‌وه بۆ گوندی زه‌باع.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌وه‌سه‌ر فیرقه‌ى 14ى سوپاى عیراق له دوو ناوچه‌ى جیاواز، ئه‌وانیش له گوندی (قه‌لعه سۆرانى) سه‌ربه ناحیه‌ى قه‌راج له باشورى خۆرهه‌ڵاتى موسڵ و هه‌روه‌ها ناحیه‌ى سه‌رگه‌رانى سه‌ربه قه‌زاى دوبز له كه‌ركوك، به‌هۆى هێرشه‌كه‌وه دوو ئه‌ندامى سوپاى عیراق كوژراون.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش چه‌كدارانى هه‌مان رێكخراو له گوندی سراى سه‌ربه قه‌زاى داقوق له باشورى كه‌ركوك له‌رێگه‌ى قه‌ناسه‌وه ئه‌ندامێكی پۆلیسى فیدراڵییان برینداركردوه، هه‌روه‌ها له‌هێرشێكى تردا سه‌ربازێكى فه‌وجى یه‌ك/ لیواى 20ى سوپاى عیراق له كه‌ركوك برینداركراوه، هه‌ر له باكورى خۆرهه‌ڵاتى كه‌ركوكیش هێرشى كردوه‌ته‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان، به‌ڵام تێكشكێنراون.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چه‌كدارانى داعش هێرشیان كردوه‌ته‌سه‌ر خاڵێكى پشكنینى پۆلیسى فیدراڵى له ناوچه‌ى (وادى شاى) له قه‌زاى حه‌ویجه و له هێرشه‌كه‌دا سێ چه‌كدارى داعش كوژراون.