نه‌وا
له پارێزگای دیوانییه‌ی باشوری عیراق، خاوه‌نی ده‌یان چێشتخانه و قاوه‌خانه خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و ناڕه‌زایه‌تییان دژبه بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌ربڕی.
دوێنێ 30-5-2020 لیژنه‌ی باڵای سه‌لامه‌تیی نیشتمانیی عیراق، كه مسته‌فا كازمی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته درێژكرده‌وه.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خاوه‌نی ده‌یان چێشتخانه و قاوه‌خانه له قه‌زای ده‌غاره‌ی باكوری پارێزگای دیوانییه له دژی بڕیاره‌كه رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوایانكرد بڕیاره‌كه، ئه‌وان نه‌گرێته‌وه.
له‌وباریه‌ه‌وه خاوه‌ن چێشتخانه‌كان ده‌ڵێن "بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، رێوشوێنێكی خراپه و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر قوت و بژێوی ده‌یان خێزان".
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان كرد، ئه‌گه‌ر لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار سوربێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ، چێشتخانه، قاوه‌خانه‌كانیش بگرێته‌وه، ئه‌وا ناچارده‌بن، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان فراوانتر بكه‌ن.
حكومه‌تی عیراق له چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات راگه‌یاندوه و ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش له وڵاته‌كه‌دا گه‌یشتوه‌ته
تا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له عیراق شه‌ش هه‌زار و 179 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، كه سێ هه‌زار و 110 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه، 195یشیان گیانیانله‌ده‌ستداوه.