نه‌وا
وه‌زیری وزه‌ی روسیا ئاشكرای كرد، رێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپێك و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی 23% تا كۆتایی ته‌موزه و درێژناكرێته‌وه.
ئه‌لیكساندر نیڤاك وه‌زیری وزه‌ی روسیا رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئۆپێك و وڵاتانی هاوپه‌یمانی كه به ئۆپێك پڵه‌س ناسراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی ئێستا تا كۆتایی مانگی ته‌موز كاری پێده‌كرێت.
وتیشی، ئه‌و رێككه‌وتنه كه بۆته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی 23% و بڕی 9.7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، له‌سه‌رتای مانگی ئابه‌وه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
رونیشیكرده‌وه، له مانگی ئابه‌وه رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت 18% واته بڕی 7.7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ده‌بێت و بۆ ساڵی داهاتوو رێژه‌كه 14% و بڕی كه‌مكردنه‌وه‌كه 6 ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه ده‌بێت.
به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نرخی نه‌وت له 18 دۆلاره‌وه بۆ سه‌رووی 40 دۆلار به‌رزبوه‌وه.
له‌سه‌رتای ئه‌مساڵدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 63 دۆلار بوو، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌مبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت نرخه‌كه‌ی بۆ كه‌مترین ئاستی 20 ساڵی رابردوو دابه‌زی.