نه‌وا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سیستمێكى پێشكه‌وتووى به‌رگریى موشه‌كى توانى موشه‌كێك بخاته‌خواره‌وه، كه ئاراسته‌ى باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له ناوچه‌ى سه‌وزی شارى به‌غدا كرابو.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عیراق بڵاویانكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ موشه‌كێك ئاراسته‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ناوچه‌ى سه‌وز كراوه، به‌ڵام سیستمێكی به‌رگریى موشه‌كى ئه‌مریكى ناسراو به "C-Ram" توانیویه‌تى موشه‌كه‌كه، كه له جۆرى كاتیۆشا بوه، هه‌ڵبداته خواره‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، موشه‌كه‌كه له‌سه‌ر شوقه‌یه‌كى نیشته‌جێبونی نزیك باڵیۆزخانه‌كه كه‌وتوه‌ته‌خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه منداڵێك برینداربوه، زیانى مادیشى لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا به‌رده‌وام گروپه میلیشیاكانى نزیك له ئێران به هه‌ڵدانى موشه‌ك به‌ره‌و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا و ئه‌و سهربازگانهى هێزه ئه‌مریكییه‌كانى تێدایه تۆمه‌تبارده‌كات، له‌ماوه‌ى رابردوشدا له هه‌ردوو سه‌ربازگه‌ى (هه‌ریر) له پارێزگاى هه‌ولێر و (عه‌ین الاسد) له پارێزگاى ئه‌نبار سیستمى به‌رگریى موشه‌كى ناسراو به "پاتریۆت"ی جێگیركرد.