نه‌وا
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و به‌ریتانیا داوا ده‌كه‌ن بكوژانی هیشام هاشمی شرۆڤه‌كاری بواری ئه‌منى ده‌ستگیربكرێن و سزای توند بدرێن، سه‌رۆك وه‌زیرانی-یش به‌ڵێن ده‌دات بكوژانی ناوبراو ده‌ستگیربكات.
شه‌وی دووشه‌ممه هیشام هاشمی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی زه‌یونه له شاری به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه تیرۆركرا و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى ناوخۆیى و جیهانى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
له‌وباره‌یه‌وه جینین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عیراق له تویتێكدا نوسیویهتى "توشی شۆك بوین كاتێك هه‌واڵی تیرۆركردنی د.هیشام هاشمی-مان بیست و به‌توندی ئه‌و كرده چه‌په‌ڵ و قێزه‌وه‌نه ئیدانه ده‌كه‌ین". داواشی له حكومه‌تی عیراق كردوه به‌په‌له بكوژانی ده‌ستگیربكات بۆئه‌وه‌ی بدرێنه دادگا و سزای توندبدرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، به‌هۆى تیرۆركردنی هیشام هاشمی هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی قوڵ ده‌كه‌ن و داوا له حكومه‌تی عیراقیش ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسن له تیرۆركردنی ناوبراو، ده‌ستگیریان بكات بۆئه‌وه‌ی بدرێن به دادگا.
هه‌روه‌ها ستیڤن هیكی باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، بیستنی هه‌واڵی تیرۆركردنی هاشمی زۆر ئازاری داوه و ده‌ڵێت "عیراق یه‌كێك له باشترین كه‌سه ئازا و خاوه‌ن هزره‌كانی له‌ده‌ست دا، نابێت رێگه‌بدرێت ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام بن، پێویسته حكومه‌تی عیراق به پاڵپشتی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی تاوانباران ده‌ستگیربكات تا سزای توندبدرێن".
لاى خۆیشیه‌وه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنی داوه بكوژانی ناوبراو ده‌ستگیربكات و له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت "به‌ڵێن ده‌ده‌ین، بكوژانی هیشام هاشمی ده‌ستگیربكه‌ین، هه‌روه‌ها رێگهنهدهین شه‌پۆلی دووه‌می تیرۆر سه‌رهه‌ڵبدات و هه‌وڵه‌كانیشمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ی چه‌ك ته‌نها له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت".