روانگەی سوری: توركیا تا ئێستا 17 هەزار چەكداری ناردووەتە لیبیا

02/08/2020 جیهان

نەوا
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ژمارەی ئەو چەكدارانەی لەلایەن توركیاوە رەوانەی لیبیا كراون، ئاشكرادەكات، دەڵێت گەیشتووەتە 17 هەزار چەكدار.
لەو بارەیەوە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا دوپاتیكردووەتەوە، توركیا بەردەوامە لە ناردنی ئەندامانی گروپە چەكدارەكان بۆ لیبیا، بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە حكومەتی تەبایی ئەو وڵاتە بە سەرۆكایەتیی فایز سەراج.
بەپێی راگەیەندراوەكەی روانگەی سوری، تا ئێستا ئەنقەرە 17 هەزار چەكداری ناردووەتە لیبیا، كە نزیكەی 6 هەزار كەسیان دوای كۆتاییهاتنی ماوەی گرێبەستەكانیان، گەڕاونەتەوە بۆ سوریا، 350 كەسیشیان منداڵن و تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵیـدایە، هەروەها 2 هەزار 500 چەكداریشیان هاووڵاتیی تونس-ن و لە توركیا پەروەردە كراون و راهێنانیان پێكراوە.
روانگەی سوری دەشڵێت، توركیا لە هەوڵی ئەوەدایە ئەندامی زیاتری گروپە چەكدارەكان لە توركیا پەروەردە بكات و بیاننێرێتە لیبیا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group