نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێكی به‌په‌له ئاراسته‌ی رزگاربوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كات و داوایان لێده‌كات پلازما به توشبوانی ئێستای په‌تاكه ببه‌خشن.
له بانگه‌وازه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه "یه‌كێك له هێڵه‌كانی چاره‌سه‌ری بۆ نه‌خۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بریتییه له وه‌رگرتنی پلازمای خوێنی كه‌سێكی چاكبوه‌وه، ئێستاش زۆر له نه‌خۆشه‌كان به‌توندی توشبون و پێویستییان به پلازما هه‌یه".
له به‌شێكی دیكه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم تكا ده‌كات و داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی چاكبونه‌ته‌وه و 28 رۆژیان تێپه‌ڕكردوه به سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌دا، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كانی بانكی خوێن بكه‌ن بۆ به‌خشینی پلازما.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راشیگه‌یاندوه، ئه‌و به‌خشینه خزمه‌تێكی مرۆڤدۆستی و خێرێكی گه‌وره تۆمارده‌كه‌ن.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، كۆی گشتی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتوه‌ته 15 هه‌زار و 173 كه‌س، كه پێنج هه‌زار و 199یان له هه‌ولێرن، هه‌شت هه‌زار و 698 له سلێمانی، 801 له دهۆك و 475 له هه‌ڵه‌بجه بون، له‌نێویاندا 586 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌بوه، نۆ هه‌زار و 551 نه‌خۆشیش دوای چاره‌سه‌ركردن، چاكبونه‌ته‌وه.
له‌دوای هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش له هه‌ولێر و دهۆك، رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێنه‌وه و له‌دوای كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوه‌وه له بازگه‌كانی هه‌ولێر به بێ رێگه‌پێدانی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، رێگانادرێت هیچ كه‌سێك داخڵی ناو شاره‌كه ببێت.