ئاژانسی پاراستن ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

09/08/2020

نه‌وا
ئاژانسی پاراستن ڕوونكردنەوەیەكی له‌باره‌ی لێدان له‌ رۆژنامه‌نووسێك له‌شاری سلێمانی بڵاوكردەوە و تێیدا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە".
له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە، کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، پێویستە لێکۆلینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و ڕاستیەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.
دەقی ڕوونكردنەوەكەی ئاژانسی پاراستن:
ڕوونکردنەوەیەک لە ئاژانسی پاراستنەوە 
ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، ڕایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نیە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆلینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و ڕاستیەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.
ئاژانسی پاراستن
٩/٨/٢٠٢٠

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group