وه‌زیری كاره‌با: بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن هەنگاوی باشمان ناوە

09/08/2020

نه‌وا
وەزیری كارەبای هەرێم جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "نابێت پێدانی کارەبا بە بەغدا کاریگەریگەری بکاتە سەر کارەبای نیشتیمانی لە ناوخۆی هەرێم"، ده‌شڵێت: وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردنی "كەرتی دابەشكردنی كارەبا" هەنگاوی باشی ناوەو لەبەرژەوەندی هاوڵاتیان ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەكرێت.
كەمال محەمەد وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی كەرتی دابەشكردنی كارەبا سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی راوێژكاری وەزارەتەکەی كردوە و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكیش، لەو كۆبونەوەیەکدا باس لە بەرهەمهێنانی كارەبا و ئەو گرفت و كێشانە كراوە، كە دێتە بەردەم دابەشكردنی كارەبا.
كەمال محەمەد رایگه‌یاندووه‌، "وەزارەتی كارەبا بۆ جێبەجێكردنی پرۆسەی بەتایبەتكردن هەنگاوی باشی ناوە و بەوردی بەشێوەیەكی زانستی و رێكوپێك لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندا ئەم پرۆسەیە جێبەجێ دەكرێت".
بە پێی راگەیەنراوه‌كه‌، لە كۆبونەوەکەدا وەزیری كارەبا بڕیاری دامەزراندنی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی دەركردوە سەبارەت بە سوتانی ژمارەیەك لە محاویلەكانی وێستگەكانی گۆڕینی كارەبا، هەروەها جەختی لەسەر ئەو خاڵە كردەوە "كە لەكاتی گەیشتن بەرێكەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ پێدانی كارەبا لەلایەن كۆمپانیاكانی وەبەرهێنانەوە نابێت بەهیچ شێوەیەك كاریگەریی لەسەر كارەبای هەرێم هەبێت".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group