نه‌وا
دوای دروستبوونی ناڕه‌زایی له‌سه‌ر زۆریی نرخه‌كه‌ی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم بڕیاریدا نرخی چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان نزیكه‌ی 50% كه‌مبكاته‌وه.
به‌پێی فه‌رمانێكی وزاریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، كه واژۆی سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروسیی به‌سه‌ره‌وه‌یه، بڕیاردراوه به سنورداركردن و یه‌كسانكردن و دانانی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی كۆرۆنا له كه‌رتی تایبه‌ت و نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان، به ره‌چاوكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕٍیاریداوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان به‌رێژه‌ی 40% بۆ 50% له‌كۆی گشتیی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌پێی جۆره‌كانی چاره‌سه‌ری، پێویستیشه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پشكنین و به‌دواداچون، رۆژانه و به‌رده‌وام به‌دواداچون بكات بۆ پابه‌ندبوون به بڕیاره‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاریداوه نرخه‌كانی پشكنینی پزیشكانی پسپۆڕ له‌لایه‌ن سه‌ندیكای پزیشكانه‌وه دیاریبكرێت.
پێشتر عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكردبوو، له به‌شێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌ك رۆژ چاره‌سه‌ری توشبوانی كۆرۆنا، هه‌زار و 500 دۆلار وه‌رده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه پێویستی به ئۆكسجین بێت، 500 دۆلاری دیكه‌ش ده‌چێته سه‌ر نرخه‌كه.