نه‌وا
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتی باشماخ و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له‌ده‌روازه سنوریه‌كان تاوتوێی كرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 13/8/2020 له باره‌گای رادیۆی ترافیك، كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌روازه‌ی نێودەوڵەتی باشماخ و به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و به‌به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی تۆمار و لێپرسراوانی هۆبه‌كانی وردبینی، پشكنین و رادیۆ، هه‌روه‌ها لێپرسراوی به‌شی ئۆتۆمبێل له گومرگی باشماخ و كۆمپانیای ره‌زگه بۆ پشكنینی كوالێتی.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌یانی ژماره 45ی ساڵی 2020ی تایبه‌ت به‌مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێڵ كرا و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كان و ره‌چاوكردنی سه‌لامه‌تی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كرایه‌وه، كه به‌م شێوه‌یه له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه:
به‌گوێره‌ی مادده‌ی یه‌كه‌می مه‌رجه گشتیه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل، ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ئۆتۆمبێل دو ئێرباگی لای شۆفێر و ته‌نیشتی شۆفێر و سیستمی ABSی هه‌بێت، هه‌روه‌ها مه‌رجیشه كه بڕوانامه‌ی COC تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێل كه له‌ده‌روازه‌یه‌كی سنوری هاورده ده‌كرێن، ده‌بێت بڕوانامه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بۆ بكرێت كه له‌و ده‌روازه سنورییه كارده‌كات و مۆر و پشتڕاستبكرێته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلی پاس كه له 14 نه‌فه‌ر كه‌متر بێت به‌هه‌مانشێوه ده‌بێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو ئێرباگی لای شۆفێر و ته‌نیشت شۆفێری هه‌بێت، به‌ڵام له 14 نه‌فه‌ر به‌سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بیناسازی بونی ئێرباگ مه‌رج نیه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هێنانه ژوره‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرانی ناوخۆ و داراییه و كار به‌هیچ نوسراوێكی دیكه‌ش ناكرێت، جگه له‌وه‌ش هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی درعیش له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری ناوخۆدایه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی یان هه‌جین به‌رسوماتی چوار پستۆن تۆمارده‌كرێت و له‌كاتی بونی هه‌ڵه‌ش له مه‌نه‌فێستی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو یان تۆماری یه‌كه‌میجار له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گومرگه‌وه چاره‌سه‌رده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌مادده‌ی یه‌كه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی دو مۆدێل كۆن واته 2018 له‌مۆدێلی ساڵ رێگه‌پێدراوه، تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی 2021یش له 1/9ی هه‌مو ساڵێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
له‌مادده‌ی دوه‌می به‌یاننامه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌هێندرێنه ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ته‌نها به‌ژماره‌ی میری تۆمارده‌كرێن، ناكرێت خاوه‌ندارێتیان بگوازرێته‌وه، ئۆتۆمبێلیش ده‌بێت 100 كیلۆمه‌تر زیاتر نه‌ڕۆیشتبێت كاتێك ده‌گاته ده‌روازه سنوریه‌كان و به‌كیلۆمه‌تر سفر ئه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌پێی مادده‌ی سێیه‌می به‌یاننامه‌كه، كه تایبه‌ته به‌مه‌رجه‌كانی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوه، ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوه به Clean title وه‌سفكراوه و ده‌بێت ژێرئاوكه‌وتو، سوتاو، بڕاوه نه‌بێت، شانسی و به‌ده‌نی لێدراو نه‌بێت، توكمه‌ی ده‌رگا و بان و به‌ده‌نی پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی لێدراو نه‌بێت، جگه له‌وه‌ش ده‌بێت له راپۆرتی Car fax ده‌سته‌واژه‌ی لێدراوی كه‌میان بۆ به‌كارهێندرابێت.
جه‌خیشتكراوه‌ته‌وه، ئێرباگه‌كانی كاربكه‌ن، بۆیاغی له‌سه‌ر ساغی بۆ جوانی و شاردنه‌وه‌ی شوخت و لێدراوی بچوك كرابێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كارتێكردنی كردبێت له‌پارچه سه‌ره‌كییه‌كان، هاوكات ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه هاورده‌ده‌كرێن له‌وڵاتانی ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مه‌كسیك ده‌بێت cocیان هه‌بێت و كارفاكسیان بۆ په‌یڕه‌و بكرێت، له‌و وڵاتانه‌ش كه سیستمی كارفاكس په‌یڕه‌و ناكرێت داوای سیستمی ئه‌و وڵاتانه بكرێت كه كاریان پێده‌كرێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بۆ كاری پۆلیس و تاكسی و كۆمپانیاكان به‌كارهاتون، رێگایان پێده‌درێت هاورده بكرێن ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانیان تێدابێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆش پابه‌ندن به تۆماركردنی سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله هاورده‌كان ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یان تێدابێت.
هاوكات له‌خاڵی سێیه‌می مه‌رجه‌كاندا رونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه له‌نێوان ماوه‌ی داخڵبونیان له‌ده‌روازه‌ی سنوری و تۆماركردنیان توشی روداوی هاتوچۆ ده‌بن، به‌پشتگیری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی تایبه‌تمه‌ند و به‌پێی هێڵكاری شوێنی روداو تۆمارده‌كرێن، به‌مه‌رجێك مه‌رجه‌كانی ئه‌م به‌یاننامه‌یان تێدابێت، راپۆرتی CAR FAXیان هه‌ر راپۆرتێكی تر تایبه‌ت به‌ئۆتۆمبێلی به‌كارهاتوو وه‌ك رێبه‌رێك به‌كاردێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی پشكنینی كوالێتی و پێدانی COC ئه‌گه‌ر له‌نێوان ئه‌و راپۆرتانه و COC ئۆتۆمبێل جیاوازی هه‌بێت ئه‌وا پشت به‌بڕوانامه‌ی COC ده‌به‌سترێت.
له‌مادده‌ی چواره‌می به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه، بڕی 25 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلی هاورده‌كراو له ده‌روازه‌ی سنوری به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه،.
به‌پێی مادده‌ی شه‌شه‌می به‌یاننامه‌كه‌ش، هه‌ر ئه‌فسه‌رێك یان كارمه‌ندێكی هاتوچۆ یان پۆلیس یان فه‌رمانبه‌رێكی شارستانی كه تایبه‌تمه‌ندن به پشكنین و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل كه‌مته‌رخه‌می بنوێنێت یان چاوپۆشی بكات له‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی به‌یاننامه‌كه، ئه‌وا به‌پێی یاسای سزادانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 14ی ساڵی 2008 و یاسای به‌رزه‌فتی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت ژماره 14ی ساڵی 1991 و یاسا به‌ركاره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی تایبه‌تمه‌نده‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.