هاتنی پەتا وەرزییەكان مەترسییەكانی كۆرۆنا زیاتر دەكات

30/09/2020

نەوا
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی رەوشی تەندروستیی هەولێر بە "زۆر ترسناك" وەسفدەكات، دەڵێت، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات لەوانەیە رێژەی مردن زیاتر بەرز بێتەوە، بەتایبەت بەهۆی هاتنی پەتا وەرزییەكانی دیكەوە.
د. شاخەوان خەیلانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاندووە، لە نەخۆشخانەكەیان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش تەنها نەخۆشخانەی رزگاری ئێستا نەخۆشی كەمە ئەویش دەیانەوێت لەو نەخۆشخانەیە كۆرۆنا نەمێنێت، خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "لە لای ئێمە پرۆتۆكوڵێكی دیاریكراو هەیە، كە لە لایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمەوە هاتووە، ئێمە تەنها جێبەجێی دەكەین لەگەڵ ئاگاداربوون و پێویستی ڕۆژانەی نەخۆش، لە دەرەوەی نەخۆشخانەكان یان لە نۆرینگەكان كە دكتۆرەكان دەرمان و چارەسەری زیاتر دەنووسن لای هەموو خەڵك ئاشكرایە كە تا ئێستا چارەسەری كۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.
باسی لەوەشكردووە، "بەرەو وەرزی سەرما دەرۆین، لەوانەیە ڤایرۆسەكانی وەرزی و نەخۆشیەكانی تریش، كە هەوكردنەكانن و لە زستان و سەرما تووشی مرۆڤ دەبن، لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە تێكەڵاویەك پەیدا بكەن و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵك، ڕەوشەكە زۆر بە مەترسیدار دەزانم، ڕەشبین نیم بەڵام ئەمە ڕاستیەكانن". 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group