شەش هەزار پارچە زەویی كارت لە هەولێر تاپۆ دەكرێن

01/10/2020

نەوا
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر تاپۆكردنی شەش هەزار پارچە زەوی راگەیاند و لیژنەیەكی باڵاش سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكات.
لەوبارەیەوە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی باڵ پێكهێنرا بۆ تاپۆكردنی ئەو زەویانەی كارتیان هەبو.
باسی لەوەشكرد، 120 هەزار پارچە زەوی لە هەولێر كارتیان هەبو، پێشتر 65 هەزاریان تاپۆكراون و رۆژی پێنجشەممەش 1-10-2020 شەش هەزاریان كراونەتە تاپۆ و پرۆسەكەش بەردەوام دەبێت.
لەلایەن خۆیشیەوە عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە، كە نوێنەری  پارێزگا و شارەوانیی هەولێر و وەزارەتی شارەوانی و دارایی تێیدا ئەندامن و پرۆسەی تاپۆكردنی زەوییەكان بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group