ئاسایشی هه‌ولێر: پیاوێك به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ژنه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا

19/10/2020

نه‌وا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیکردنی کەسێکی راگەیاند کە لەنێو هۆتێلێکی هەولێر هاوژینەکەی خۆی کوشتووە و دواتر لە بازگەی شێراوە دەستگیرکراوە. 
 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگه‌یاند "کاژمێر 5:00ی بەیانی رۆژی 10-10-2020 لە بازگەی شێراوەی رێگەی هەولێر - کەرکووک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی بەناوی (عامر خضیر حەمادی) دەستگیرکراوە و هەمان رۆژیش لە کاژێر 3:30 خولەک بەرەبەیان ژنەکەی بەناوی (هێلین خالید مستەفا)  لەناو هۆتێلێکی هەولێر کوشتووە."
 ئاسایشی هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات، دوای لێکۆڵینەوە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و "تیمەکانی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لەناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوە و بە ماددەی(406)یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا."

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group